نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لاهوور نەیتوانی هیچ ڕێككەوتنێك لەگەڵ شۆڤێنییەكان بكات و فرۆشتنی سلێمانیشی لەدەست چوو

لاهوور نەیتوانی هیچ ڕێككەوتنێك لەگەڵ شۆڤێنییەكان بكات و فرۆشتنی سلێمانیشی لەدەست چوو

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، ئاشكرای دەكات كە میدیای لاهوور جەنگی نازانن چۆن درۆ و دووڕوویی نیو سەرۆكەكەیان پەردەپۆش بكەن، لە كاتێكدا خەڵكی بە گاڵتەوە باسی لاهوور دەكەن.
لە بەرامبەردا سەعید هەركی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند، بەهۆی ئەو دووڕووییەی لاهوور جەنگی كە خەڵكی بە چاوی خۆیان بینییان و بە گاڵتەوە باسیان دەكرد، میدیای لاهوور ناچار بوون هەوڵەكانیان بۆ پەردەپۆشكردنی درۆ و دووڕووییەكەی لاهوور چر بكەنەوە.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەو لاهوورەی پێشتر دەیگوت شاندی هەرێمی كوردستان لاوازە و ناتوانێت رێككەوتن بكات، پاش ڕێككەوتنەكە هەر خۆی ستایشی شاندەكەی كرد، ئەمەش ئەوپەڕی دووڕوویی بوو.
بە بڕوای ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان، ”هیچ كەسێك بەقەد لاهوور زەرەری لە ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا نەكردووە، چونكە لە لایەكەوە ئەو رێككەوتنانەی لاهوور خۆی ژێر بە ژێر دەیویست لەگەڵ لایەنە عەرەبییەكان بیكات، شكستیان هێنا، هەم فرۆشتنی سلێمانیشی لە ژێر ناوی لامەركەزیەت یان بەهەرێمكردن یان هەر ناوێكی دیكە لەدەست چوو“.
سەعید هەركی نەیشاردەوە كە درۆ و دووڕوویی پیشەی هەمیشەیی لاهوور جەنگییە، ”لە كاتی ڕیفراندۆمیشدا لاهوور كە بینی پرۆسەكە شكستی پێ ناهێندرێت و خەڵكی كوردستان بڕیاری خۆیان داوە و دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن، چووە سەر سندووقی دەنگدان و بە بەڵێ بەشداری كرد، كەچی دوای ڕیفراندۆم و لە ١٦ی ئۆكتۆبەردا خیانەتی لە گەلی كوردستان كرد و ناوچەیەكی فراوانی فرۆشت“.

بەپەلە

بەپەلە.. بەبڕیارى مەسرور بارزانى ئەم کەسانە دادەمەزرێن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *