نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی داویی محەمەد عرێبی، دادوەری عێراقی، بڵاوکردەوە.

لە پرسەنامەکە هاتووە: ”بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دادوەر محەمەد عرێبی دادوەری پێشووی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق-م بیست”.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەی ئاماژەی بەوەداوە: ”محەمەد عرێبی یەکێک بوو لە دادوەرە دیارەکانی عێراق و ڕۆڵێکی گرنگیی لە دادگاییکردن و سزادانی تاوانبارانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و تاوانەکانی دیکە بەرامبەر گەلانی عێراق هەبوو”.

مەسرور بارزانی رایگەیاندووە: ”بە ڕێزەوە یادی ئەو دادوەرە دەکەینەوە کە پیشەییانە ئەرکەکانی بەجێ گەیاند لە پێناو هێنانەدی دادوەرییدا. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت”.

محەمەد عرێبی لە ساڵی 1969 لە بەغدا لەدایکبووە، لە ساڵی 1987 لە بەشی یاسای زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و لە ساڵی 1992 خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە.

لە ساڵی 2000 بووەتە دادوەر لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و لە مانگی 10ـی ساڵی 2004، سەددام حوسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسی رووخاوی، لەسەر تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دادگایی کردووە.

بەپەلە

ڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت

لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سه‌لام چاودێرى سیاسى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *