نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی مه‌سروور بارزانی سه‌ركه‌وت بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی مه‌سروور بارزانی سه‌ركه‌وت بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان

سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراق و بە “مایەی شانازی بۆ گەلی کورد” وەسفی دەکات.
حامیدی حاجی غالی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، ڕاگەیاند:” پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق و جێگیرکردنی پشکی هەرێم کارێکی باشە و ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستکەوتێکی باش بوون، بۆ ئەوەی کە بودجەی عێراق بەبێ کورد پەسەند نەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە مێژە ھەوڵی ئەوە دەدات لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەسەر پرسی بودجە بگاتە ڕێککەوتن، “خۆشبەختانە ڕێککەوتنەکە کرا”.
گوتیشی تیمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەر لەسەرەتاوە زۆر ماندووبون، بۆ ئەوەی بتوانن پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا پەسەند بکرێت، بێگومان ماندووبونی خۆیان چنیەوە و “مایەی شانازین بۆ خۆیان و بۆ میللەتەکەیان”.
حامیدی حاجی غالی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، ، قوباد تاڵەبانی لە هەوڵەکانیدا درێغی نەکرد، ھەروەھا “مەسرور بارزانی، بە واجبی خۆی زانیوە هەوڵبدات بودجەی عێراق بەبێ کورد پەسەند نەکرێت، چونکە ئەو سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، ئەگەر پشکی کورد لە بودجەی عێراق پەسەند نەکرایە، بۆ خودی ئەویش ناخۆش دەبوو”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *