عوسمان ئۆجه‌لان، براى ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه هاته ئاراوه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له باره‌ى بودجه و نه‌وت، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور مافه‌كانى كورد چه‌سپێندران.
عوسمان ئۆجه‌لان، براى رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه،ڕاگه‌یاند:” ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى مووچه و بودجه و نه‌وت، ده‌ستكه‌وتى گه‌وره بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان، چونكه توانرا له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور بێته ئاراوه و له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان بوو.
“ئه‌و دیبلۆماسیه‌ته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت له باره‌ى گفتوگۆكان و پێداگرى وایكرد ڕێككه‌وتنه‌كه به سوودى هه‌رێمى كوردستان بێته ئاراوه، هه‌نگاوێكى گرنگ و باش بوو و سه‌ركه‌وتوانه توانرا ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكرێت.” عوسمان ئۆجه‌لان واى گوت.
ڕوونى كرده‌وه، له ئه‌نجامى ئه‌و گفتوگۆیانه توانرا حكوومه‌تى سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر كێشه‌كان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له چوار چێوه‌ى ده‌ستوور، ئه‌وه‌یش ده‌ستپێكێكى باش ده‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان.
له ماوه‌ی ڕابردوو زۆر په‌رله‌مانتار و گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، هه‌وڵیان دا كوردستان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌نه‌وه و به‌گوته‌ی خۆیان 100 هه‌زار واژوویشیان له‌پێناو دابینكردنی مووچه كۆ كرده‌وه، به‌ڵام له ساڵى 2021 دا مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان توانی هه‌رێمه‌كه‌ی بخاته سه‌رپێی خۆی و بێ به‌غدا و قه‌رزیش، مانگانه مووچه‌ی دابین كرد.