شیرین رهزا، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان : ”ئهگهر خوشك و دایك نهبوایه، ئهو پهرلهمانتاره لهو شوێنه نهدهبوو، مێینه دایك و خوشك و كچی نێرهكانیشە، بۆیە لێی قەبووڵ ناكرێت سووكایەتی بە مێینە بكات.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پاش ئەو قسەیە، بە دڵنیاییەوە دەنگدەرانی هاوڕێ مەلا ستار لە دەنگدانیان بەو پەرلەمانتارە پەشیمانن، ”باشە چۆن رووی دێت بچێته لای دایكی؟ چۆن رووی دێت خوشكی ببینێت؟ ئەو پەرلەمانتارە دهبێت داوای لێبوردن بكات.
داواشی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد، ڕێوشوێنەكانی توند بكات و ڕێگە لەم جۆرە هەڵسووكەوتەی پەرلەمانتارانی بگرێت.
پێشتر پەروین عەبدولڕەحمان، ژنە ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرای كردبوو، قسەكەی هاوڕێ مەلا ستار “بەسەر یەكێتی و خودی خۆیشیدا شكایەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو سووكایەتیكردنە بە ژنان گوزارشتكردنە لە بۆچوونی تاقمێكی نێو یەكێتی، هەروەك گوتی: “قسەكەی بەرپرسیارێتی و گوزارشتە لهو ئاراستهی له نێو یهكێتی پشتیوانی لێ دهكات.