نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌شیر حه‌داد: ڕاگه‌یاندنه‌كانی لاهوور جه‌نگی به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

به‌شیر حه‌داد: ڕاگه‌یاندنه‌كانی لاهوور جه‌نگی به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەینێت،هەندێ میدیا و سۆشیاڵ میدیا کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێنرخکردنی ھەوڵی نوێنەرانی کورد لە بەغدا و کەمکردنەوەی کارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسانی ٢٠٢١ لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەواڵی چەند میدیایەک ڕەتدەکاتەوە و لە به‌شێكی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە:”لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا، لێدوانێکی دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان شێواندووە کە گوایە رای گەیاندووە “عێراق لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێت، بەڵام لێبڕینی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت.”
نووسینگەی د.بەشیر خەلیل دەڵێت:”ئێمە لێرەوە بەھەموو شێوەیەک ئەو ھەواڵە چەواشەکارییانە رەت دەکەینەوە و رای دەگەیه‌نین کە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە و پێمان وایە ئەوانە کە لەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە کار دەکەن، ھیچ شتێک لە کاری رۆژنامەنووسی نازانن و تەنیا فەرمانبەرێکن و کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێنرخکردنی ھەوڵی نوێنەرانی کورد لە بەغدا و کەمکردنەوەی کارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە”.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان له‌ ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن

ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوا گەورە و میهرەبانمیوانان و ئامادەبووانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *