دوای شكستهێنانی سه‌رجه‌م پیلانه‌كانی خیانه‌تكاران و تاقمی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئێسته دوای ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا جارێكی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی سلێمانی و نایه‌ڵن خه‌ڵك به‌بێ كێشه بژی، هه‌روه‌ك ده‌یانه‌وێ ئه‌و پرسه به‌حزبی بكه‌ن.
شوان كه‌ریم زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ ده‌یانگوت ده‌سه‌ڵاتمان له حكوومه‌تی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵام كه قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی شاندی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له به‌غدا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وه‌زیران توانی ڕێككه‌وتنی به‌غداو هه‌رێم ته‌واو بكات، ئه‌وانه هاتن ویستیان رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن به‌هی خۆیان.
ئه‌و ده‌ڵێ، خیانه‌تكاران تا دوێنێ هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌بوو قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و بۆ مووچه هه‌موو داهاتی كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام به هه‌وڵ و دانایی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان توانرا پیلانه‌كه‌یان شكستی پێبهێنرێت.
به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌وتی كوردستان له‌بری ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت، به‌ڵام به هه‌وڵی سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی نۆیه‌م توانرا فرۆشتنی نه‌وت به ده‌ستووری بكرێت.
باڵی خیانه‌تكاران هه‌رده‌م ده‌یانه‌وێت كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان درووست بكه‌ن، له‌گه‌ڵ خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییان هه‌ڵناكه‌ن، بۆیه هه‌ر جاره‌و پرسێك ده‌هێننه ئاراوه‌و خه‌ڵكی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن”، شوان كه‌ریم وای گوت.