نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەرلەمانتارێکی پارتی بەڵێنەکەی بردە سەر کە تەواوی مووچەکەی بەسەر 53 ماڵی هەژاردا دابەش کرد

پەرلەمانتارێکی پارتی بەڵێنەکەی بردە سەر کە تەواوی مووچەکەی بەسەر 53 ماڵی هەژاردا دابەش کرد

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان تەواوی مووچەکەی بەسەر 53 ماڵی هەژاردا دابەش کرد و ئەو بەڵێنەی کە لە سەروەختی هەڵبژاردن بە خەڵک و دەنگدەرانی دابوو بردە سەر.

هەڵکەوت لالە ئەنوەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، کە لە شوێنی ئومێد خۆشناو بووە پەرلەمانتار، رایگەیاند: “من وەک پەرلەمانتاری کوردستانی، هەڵکەوت لالە ئەنوەری خەلیفە یونس ئەمرۆ وەک یەکەم پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێنەکەم بۆ پشتگیریی و یارمەتیدانی ماڵە هەژارو بێ نەوایان، بەجێ دێنم و یەکەم موچەی پەرلەمانتاریەکەم دەبەخشمە کۆمەڵێک ماڵە هەژار بەبێ جیاوازی حزبی و ئایدۆلۆژیی”.

دەشڵێت: “راستە موچە، ئیمتیازات و مافی رەوای هەر پەرلەمانتارێکە، بەڵام ئاسودەکردنی دڵی هەژاران و پۆشتەکردنی منداڵێکی بێ نەوا بۆ من و هاوڕێکانم گەورەترین ماف و ئەرک و ئیمتیازە بە شانازییەوە”.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەو بەڵێنەی کە لە سەروەختی پروپاگەندەکانی هەڵبژاردن بە خەڵک و دەنگدەرانی دابوو بردەسەر و ئەمرۆ لە شارۆچکەی زەڕایەن بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن و پیاوماقوڵان، کۆی مووچەی ئەم مانگەی بەسەر 53 ماڵە هەژار و کەمدەرامەتی ناوچەکە دابەشکرد.

ئەوەشی خستووەتە روو، کە هەر مانگەی لە ناوچە و دەڤەرێک مووچەی مانگەکانی ترم دابەش دەکەم بۆ هەژاران و ساڵانەش یارمەتیدانی لاوان بۆ هاوسەرگیریی دەگرمە ئەستۆ، ئەمەش بەشێکە لەو بەڵێن و کارنامە پەرلەمانیەی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بڕیارە بۆ هەمیشە لە خزمەتی خەڵک و چینی هەژاراندا بین.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *