نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی پارتی:ئیراده‌ی به‌هێزی مه‌سروور بارزانی شكستی به‌ زۆر پلانگێڕی هێناوه‌

به‌رپرسێكی پارتی:ئیراده‌ی به‌هێزی مه‌سروور بارزانی شكستی به‌ زۆر پلانگێڕی هێناوه‌

بەهمەن عەبدوڵا پەرلەمانتاری کوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رای گەیاند ئیرادەی بەهێزی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و لە پشت ئەویشەوە ئیرادەی بەهێزی پارتی، جارێكی تر شکستی بە زۆر پیلانی گڵاو لە دژی هەرێمی کوردستان و قەوارە دەستورییەکەی لە پرۆژەیاسای بودجەدا هێنا.
پەرلەمانتارەكەی کوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی “هەمووان بیرتانە کێ بوون ئەوانەی ئیمزای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان کۆدەکردەوە و دەیانبرد بۆ بەغدا و دەیانگوت مووچەی فەرمانبەران با راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە بدرێت، بۆ ئەوەی کۆتایی بە قەوارەی دەستووریی هەرێم بهێنن؟ هەمووان بیرتان ماوە کە کێ بوون ئەوانەی بە ناوی لامەرکەزی و تەعامولی راستەوخۆی پارێزگاکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا، دەیانویست قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان پەرت پەرت بکەن؟”.
هەروەها دەپرسێ “هەمووان بیرتان ماوە کێ بوون ئەوانەی شەو و ڕۆژ لە کەناڵی کوردی و عەرەبی، لەلای دۆست و نەیار دژی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی نەوتی هەرێم لێدوانیان دەدا و بە سیاسەتی فاشیل و نایاسایی ناویان دەبرد؟ داوایان دەکرد کۆی مەلەفی نەوت تەسلیمی بەغدا بکرێت تەنها بەغدا بەس مووچە بدات؟ حەتمەن هەمووانیش بیرتانە کێ بوون دەیانگوت وەفدی هەرێم لاواز و بێ دەسەڵاتە و سەرۆکی حکوومەت پشتیوانی ئەو وەفدە نیە، بەڵام ئێستا هەمووان دەبینن دوای پێداگیری سەرۆکی حکوومەت و ئیرادە بەهێزەکەی بۆ تەسلیم نەبوون بەو دەنگە نەشازانە و خۆ تەسلیم نەکردن بە داخوازیە نادەستوریەکانی بەغدا و ئیدارەدانی مووچە و خزمەتگوزارییەکانی هەرێم بەبێ پارەی بەغدا، چ دەسکەوتی گرنگی بەدەست هێنا و چۆن شکستی بەو پیلان و درۆیانەی سەرەوە هێنا”.
بەهمەن عەبدوڵا دەشڵێ “لە یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێم پارێزراو و چەسپا، هەموو جاش و نەیارانی هەرێمی بێ ئومێد و بێ هیوا کرد، مەلەفی نەوتی هەرێم نەک تەسلیم نەکرا، بەڵكو ئەوەی ئەوان پێیان دەگوت ناشەفاف و شکستخواردوو و نایاسایی، لە یاسای بودجە ئیعتیراف بە شەفافیەت و یاساییبوون و سەرکەوتنی سیاسەتی نەوتی هەرێمیش کرا، کە جگە لە پارتییەکان، کەس خۆی بە خاوەنی ئەو سیاسەتە نەدەکرد، بەڵام لەمڕۆ بەدواوە زۆر کەس خۆی دەکات بە خاوەنی. ئیرادەی بەهێز و جدیەتی مەسرور بارزانی لە پشت وەفدەکەی حکوومەت بۆ هەموو لایەکی سەلماند کێ راستی کرد و جدی بوو بۆ رێککەوتن و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم، کێش بوون ئەوانەی هەموو رۆژ درۆیان بەگوێی خەڵکدا دەدا”.
پەرلەمانتارەكەی كوردستان لە كۆتاییشدا دووپاتی كردووەتەوە “کە ئیرادەی ماڵی بارزان هەبێت لە سیاسەت و کوردایەتیدا، هیچ شتێک مەحاڵ نییە، بۆیە بە هەموو نەیارانی پارتی و ماڵی بارزان دەڵێین ئێمە بەفر بین و ئێوەش خۆرەتاو، هەر دەبێت ئێوە بتوێنەوە”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *