پێشتر گرووپێك به به‌رده‌وامی ڕه‌خنه‌یان له شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌ته‌كانی ده‌گرت، بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان هه‌موو شت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و به ته‌واوی خۆی ته‌سلیم بكات، له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی مووچه، به‌ڵام سیاسه‌تی ڕاست و دروستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران توانرا مافه‌كانی هه‌رێم له یاسای بودجه بچه‌سپێنرێت.
ڕێبین سه‌لام شاره‌زایی ده‌ستوور ڕیگه‌یاندووه:ڕێككه‌وتنه و جێگیركردنی له یاسا سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی كوردستانه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد نه‌كرد بۆ پاره، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك لایه‌ن و كه‌س هه‌بوون، ده‌یانه‌ویست خاك و قه‌واره‌ی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی مانگێك بدۆڕێنن، ئێسته‌یش هاتوون خۆیان ده‌كه‌ن به سه‌رله‌شكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه.
زیاتر گوتی، تاقمی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌یانه‌ویست هاوشێوه‌ی كه‌ركووك هه‌رێمی كوردستانیش به به‌غدا بدۆڕێنن، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت و تیمی دانوستاندكاری هه‌رێمی كوردستان توانیان شكست به‌و هه‌وڵه بهێنن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پێویسته ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ تیمی دانوستاندكاری هه‌رێمیان به لاواز وه‌سف ده‌كرد و دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه شكست ده‌هێنن، ئێسته خۆیان كردووه به خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنه‌كه.