نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە عیسمەت ئەرگوشی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە عیسمەت ئەرگوشی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە عیسمەت ئەرگوشی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عیسمەت ئەرگوشی، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (کەمال)ی برایەوە.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بەبەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *