كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی پسپۆڕ له ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌كاتی هه‌ستكردن به ئازاری گه‌ده باشتر وایه كه‌سه‌كه له خواردنی خۆراكی قورس و سوره‌وكراو و بر‌ژاو و چه‌ور دوور بكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری گه‌ده‌ی كه‌مببێته‌وه.
پێگه‌ی 20 minutos ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكی بۆ زانستی پزیشكی ئه‌نجامیداوه و تیایدا هاتووه كه پێویسته ئه‌وانه‌ی ئازاری گه‌ده‌یان هه‌یه خواردنی ترش و به‌رهه‌مه‌كانی شیر و ئه‌وانه‌ی كافاین یان تیادایه و خواردنه‌وه ڕۆحیه‌كان و گازیه‌كان و ته‌ماته و ئه‌و خواردنانه‌ی كه ته‌ماته‌ی تیایدایه لێی دوربكه‌ونه‌وه چونكه ئازاری گه‌ده زیاتر ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویسته نه‌خۆش بێ ڕاوێژی پزیشك هیچ جۆره ده‌رمانێك به‌كارنه‌هێنێت و ئاو و میوه‌ی هه‌مه‌چه‌شن و پڕ له ڕیشاڵ زۆر بخۆن و خواردنه‌وه‌ی چای به‌یبوون وه‌ك هێوركه‌ره‌وه‌ی سروشتی ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری گه‌ده به‌كاربهێندرێت.
بەپەلە
سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا
پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …