نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / له‌كاتی هه‌بوونی ئازاری گه‌ده‌ له‌ خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌

له‌كاتی هه‌بوونی ئازاری گه‌ده‌ له‌ خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌

كۆمه‌ڵه‌ی‌ پزیشكانی پسپۆڕ  له‌ ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ ئازاری گه‌ده‌ باشتر وایه‌ كه‌سه‌كه‌ له‌ خواردنی خۆراكی قورس و سوره‌وكراو و برژاو و  چه‌ور دوور بكه‌وێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئازاری گه‌ده‌ی كه‌مببێته‌وه‌.
پێگه‌ی‌ 20 minutos ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكی بۆ زانستی پزیشكی ئه‌نجامیداوه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئازاری گه‌ده‌یان هه‌یه‌ خواردنی ترش و به‌رهه‌مه‌كانی شیر و ئه‌وانه‌ی‌ كافاین یان تیادایه‌ و خواردنه‌وه‌ ڕۆحیه‌كان و گازیه‌كان و ته‌ماته‌ و ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ ته‌ماته‌ی‌ تیایدایه‌ لێی دوربكه‌ونه‌وه‌ چونكه‌ ئازاری گه‌ده‌ زیاتر ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویسته‌ نه‌خۆش بێ ڕاوێژی پزیشك هیچ جۆره‌ ده‌رمانێك به‌كارنه‌هێنێت و ئاو و میوه‌ی‌ هه‌مه‌چه‌شن و پڕ له‌ ڕیشاڵ زۆر بخۆن و خواردنه‌وه‌ی‌ چای به‌یبوون وه‌ك هێوركه‌ره‌وه‌ی‌ سروشتی ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری گه‌ده‌ به‌كاربهێندرێت.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *