نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا، لە کۆبوونەوەکەدا بووژاندنەوە و گەشەپێدانی وەبەرھێنان و نەهێشتنی ڕۆتین و دروستکردنی پۆرتاڵێکی تایبەت بۆ زوو ڕاییکردنی کاری وەبەرھێنەران و دەستپێکردنەوەی پڕۆژە وەستاو و تەواونەکراوەکان و دانانی میکانیزمێک بۆ چۆنیەتیی گۆڕینی سێکتەرەکانی وەبەرهێنان، تاوتوێ کران.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوە دا، کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە، كارى كردووه‌ لەپێناو فراوانکردنی پرۆسەی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی لە ڕێگەی داڕشتنەوە و هەموارکردنی یاساکانی وەبەرهێنان و برەودان بە خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان و پەیڕەوکردنی سیستەمی یەکپەنجەرەیی، تا پرۆسەی وەبەرهێنان خێراتر ببێت و بەپێی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چەندین بڕیار لەبارەی گەشەپێدانی وەبەرھێنان و ڕێکخستنەوەی پێدانی مۆڵەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دران.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *