نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چه‌ند بڕیارێكى نوێ له‌ وەزیری پەروەردەوه‌ى هه‌رێمه‌وه‌

چه‌ند بڕیارێكى نوێ له‌ وەزیری پەروەردەوه‌ى هه‌رێمه‌وه‌

سەیدسادق گردبوونەوە و داوای کەمکردنەوەی ئەو بابەتانەیان کرد کە تاقیکردنەوەی تێدا دەکەن. وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش چەند بڕیارێک دەردەکات و دەڵێت، لە هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە دەکرێت و لیژنەیەکیش بۆ دیاریکردنی پرۆگرامی خوێندن بۆ وەرزی دووەم پێکدەهێنرێت. 

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لە کۆبوونەوەیەک کە بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیارەکانی پەروەردە گشتییەکانی پارێزگاکان ئامادەبوون، چەند بڕیارێکی گرنگماندا. لەوانە؛ لە هەفتەیەک دوو تاقیکردنەوەی وەزاری ئەنجام دەدرێت، لیژنەیەکیش بۆ دیاریکردنی پرۆگرامی خوێندن بۆ وەرزی دووەم پێکهێنراوە.”

 وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو پرۆگرامەی بۆ خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان دیاری دەکرێت، بەشێوەیەک دەبێت لەگەڵ رۆژەکانی خوێندنی وەرزی دووەم گونجاو بێت. 

ئالان حەمە سەعید وتى، تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە 29ى ئازارى 2021 نابێت، بەڵکو بۆ دەرفەتدان بە قوتابیان دەخرێتە 10ى نیسانى 2021. بڕیارە رۆژی دووشەممە 15ى ئازارى 2021 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نووسراوێکەوە تەواوی بڕیارەکان ئاشکرا بکات. وەزیری پەروەردە دەشڵێت “هەموو ئەوانە بۆ رەخساندنی زەمینەیەکی لەبارە بۆ قوتابیان.”

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *