نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئۆجەلان: پەکەکە بەکرێ گیراوی تورکیایە نایەوێت کوردستان ئازادبێت

ئۆجەلان: پەکەکە بەکرێ گیراوی تورکیایە نایەوێت کوردستان ئازادبێت

عوسمان ئۆجەلان رایگەیاند، پەكەكە نایەوێت بەشەكانی كوردستان بەپێی تایبەتمەندییەكانی خۆیان ئازاد ببن، بەڵكو دەیەوێت بەردەوام ژێردەستە بن، بۆیەش پەكەكە بەردەوامی بە ھەبوونی چەكدارانی خۆی دەدات لە ھەرێمی كوردستان.

سیاسەتمەداری كورد “عوسمان ئۆجەلان” ڕایگەیاند: ئامانجی پەكەكە؛ بەردەوامبوونی كارەكانی ھێزەكانی توركیایە دژ بە ھەرێمی كوردستان، پەكەكە ھەرگیز مەبەستی نییە شەڕ لەگەڵ توركیا بكات و ھێزەكانی خۆی بۆ ئەو مەبەستە بباتە نێو توركیاوە. پەكەكە نایەوێت ھێزەكانی كوردی لە تەواوی كوردستان جێگیر ببن و نشتەجێ ببن، بۆیەش تا پەكەكە ھەبێت، كاری ھێزەكانی توركیا دژ بە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

ئۆجەلان روونیكردەوە: ھەر لە سەرەتاوە پەكەكە ھێزەكانی خۆی دژ بە ھێزە كوردییه‌كان بەكارھێناوە بۆیەش نایەوێت ئاشتی و ئارامی لە ھەرێمی كوردستان ھەبێت، ھێزەكانی خۆی لە ھەموو كوردستان جێگیركردووە و دەیەوێت دەستوەردان لەگشت شتێكدا بكات لە ھەرێمی كوردستان و ئەمە بە مافی خۆی دەزانێت، دەیەوێت ھەبوونی ھێزه‌كانی لە ھەرێم بەردەوام بێت، كە ئەم كارەی دەبێتە رێگەگرتن لە بەردەم پێشكەوتنی ئازادی ھەرێمی كوردستان. بەو شێویەش بەردەوامی بە ھەبوونی خۆی بدات لە تێكدانی ئازادی كورد.

جەختیشیكردەوە: پەكەكە دەیەوێت ھێزی لە ھەموو گۆڕەپانی كوردستان ھەبێت و ھیچ ھێزێكی دیكە ھەبوونی نەبێت و نایەوێت كوردستان ئازاد بێت. بۆ زۆر ھۆكاریش دەیەوێت لە ھەرێمی كوردستان جێگیریان بكات بۆ ئەوەی كوردستان ئازادی بەخۆیەوە نەبێنێت و ھێزی ئازادیخوازی كوردیش بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربھێنێت.

ھەروەھا گوتی: پەكەكە ھێزێكی سەربەخۆ نییە و گرێدراو و وابەستەی توركیایە، بەڵكو ھێزێكی توركیایە، دەیەوێت ھێزەكانی دیكەی كوردستانیش گرێدراو بن و شەڕیش بەردەوام بێت و كورد نەتوانێت ئازاد بێت و ئازادییەكەی خۆی بەرەو پێش ببات.

بەپەلە

هۆشدارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە: ئەم پێنجشەممە و هەینییە نەچنە سەیران

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوکەەیدا ئەمشەو (چوارشەممە، 1-5-2024) رایگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارین و هەورەتریشقە زۆرەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *