نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانى پێشوازی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر دەکات

مه‌سرور بارزانى پێشوازی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر دەکات

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر كرد و جەختیان لە گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کرده‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کرد، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزیی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد لە پێناو پاراستنی مافە ڕەواکانیدا، کرا.

عوسمان بایدەمیر پشتیوانیی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە جێی ئومێدی گەلی کوردە و پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانی بکەن.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی پشتیوانیی عوسمان بایدەمیری کرد، هه‌روه‌ها لە خەبات و تێکۆشانیدا لەپێناو گەلی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *