نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌ڵامێكی توند یوسف محه‌ممه‌د خه‌راپترین سه‌رۆك په‌رله‌مان بووه‌

وه‌ڵامێكی توند یوسف محه‌ممه‌د خه‌راپترین سه‌رۆك په‌رله‌مان بووه‌

یوسف محەمەد، پەرلەمانتاری خۆفرۆش لە بەغدا، لە چوارچێوەی پەلاماردانە بەردەوامەكانی هەرێمی كوردستان، تەنانەت ڕووداوەكانی نێو كۆنگرێسی ئەمریكاشی بۆ تۆمەتبەخشینەوە و هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان بەكار هێناوە.
لە بەرامبەردا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان،راگەیاند، یوسف محەمەد دەبێت بزانێت كە ”دەمشڕی“ سنووری هەیە، ”بەداخەوە كەسێكی خۆفرۆشی وەك یوسف محەمەد كە كۆنەسەرۆكی دەركراوی پەرلەمانە، دووبارە دەستی بە دەمشڕی كردۆتەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە ئەو تاقمە خۆفرۆشە لە كاری پەرلەمانتاریدا شكستیان هێناوە و لە ڕێگەی پەلاماردانی ئەم و ئەوەوە شكستەكەی خۆیان دادەپۆشن.
ڕوونیشی كردەوە، خەڵكی كوردستان باش دەزانن یوسف محەمەد لەسەر چی لە پەرلەمان دەركرا، چونكە ”خراپترین سەرۆك بووە لە مێژووی پەرلەمان، پەرلەمانی لە دامەزراوەیەكی یاساییەوە كردبووە مەیدانی منداڵبازاڕی و دەبەهاوێشتن و جنێودان، بەمەش ئاستی كاری پەرلەمانی سووك كردبوو، تەنانەت ئێستاش یەكێكە لە خراپترین پەرلەمانتارە كوردەكانی بەغدا و ناوبانگی خۆفرۆشییەكەی تا ئەوپەڕی ڕۆشتووە“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *