نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / ئاستی مەعریفەی پەرلەمانی ئۆپۆزسیۆن گەلێک نزمە

ئاستی مەعریفەی پەرلەمانی ئۆپۆزسیۆن گەلێک نزمە

ئاستی مەعریفەی پەرلەمانی ئۆپۆزسیۆن گەلێک نزمە

١. لە هیچ پەرلەمانانی دونیای دیموکراسی نەبووەو نەکراوە، ئۆپۆزسیۆن پرسیار ئاراستەی بەربژێر بۆ پۆستی وەزیر بکات داوای بەرنامەو پلانی وەزارەتەکەی لێبکات، لە کاتێکدا هێشتان متمانەی پێنەدراوەو بەفەرمی نەبۆتە وەزیر!. لە دانیشتنی ئیمڕۆی پەرلەمان، چەند پەرلەمانتارێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕووی دەم و پرسیارەکانیان ئاراستەی بەربژێری پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد، کە هێشتان متمانەی پەرلەمانی وەرنەگرتبوو! تەنانەت هەبو پرسیاری کەم و کورتییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی لە کابینەی ڕابردووی لێکرد، وای دەزانی ناوبراو لە کابینەی هەشتەم وەزیری سامانە سروشتییەکان بووە!.

٢. تۆی ئۆپۆزسیۆن هێندە نەفەس کورت و پشوو کورتبی لە کاتی سوێند خواردنی متمانە پێدراو بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان هەوڵدەی سوێندەکەی پێی ببڕی و هوتافی بێ مانا و مناڵان بە دەنگی بەرز بڵێیەوەو ڕێز لە کەلامی خوای گەورە نەگری، کە قورئان -ی پیرۆزە.

٣. ئۆپۆزسیۆنێک لە کاتی قسەکردن و موداخەلەدا داوای کامیرا بکات و تەسویری کات و بێتە سەری، ئەگەرنا قسەناکەن؛ ئۆپۆزسیۆنی بەردەم کامیرا و مایک شیعارێکی هەبێت، لە پشت کامیرا کانیش شیعارێکیتر!.

٤. ئۆ پۆزسیۆنێک لە نێو کۆبوونەوەی لێژنەکان کە کامیرەی لێنییە داوای نەکردنی کۆبوونەوەکانی لێژنەکان بکات بە بیانووی ئەوەی ڕێگەیان دوورە، داوا بکات مانگی جارێک لێژنە کۆببێتەوە، بەڵام لە بەردەمی کامیرا لە دانیشتنی پەرلەمان داوا بکەی زوو زوو پەرلەمان کۆببێتەوە، کەهەردوکی بۆ خاتری بەدواداچوونە بۆ کێشەی هاوڵاتی و پێویستی کۆمەڵگاو بەرژەوندی گشتی!.

٥. ئۆپۆزسیۆنێک لە بەردەم پەخشی ڕاستەوخۆ بە زمانی هەڕەشەو بە چاو سوورکردن بدوێت و لە دوای پەخش مجامەلەی دەسەڵات بکات و خەریکی وێنەگرتنی جەماعی و پێکەنین و قسەی نەستەق بێت!.

بەڵێ بۆ دیموکراسیەتی پەرلەمانی! بەڵێ بۆ ئۆپۆزسیۆنی پێگەیشتوو!.

رێبوار بابکەیی
پەرلەمانتار

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *