
به‌رپرسێكی پارتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، كه سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و زه‌وی جووتیارانی كورد به عه‌ره‌ب ده‌فرۆشنه‌وه.
عه‌دنان كه‌ركووكی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك/ گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، داگیركردنی زه‌وی جووتیارانی كورد له كه‌ركووك له‌لایه‌ن جووتیارانی عه‌ره‌ب به‌رده‌وامی هه‌یه ڕێگانادرێ جووتیارانی كورد زه‌وییه‌كانیان بچێنن.
دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رسێ هێزی سه‌ربازی حه‌شد و سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی پشتیوانی عه‌ره‌بی هاورده ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه‌دا.
كه‌ركووكی گوتی، ته‌واوی ئه‌و سكاڵایانه‌ی جووتیارانی كوردیان پێشكه‌شی دادگاكان كردووه، به‌ڵام دادگاكانیش لایه‌نگری جووتیاری عه‌ره‌بن و پرسه‌كه‌یان به سیاسیی كردووه.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له كه‌ركووك كێشه‌ی له‌سه‌ره له ساڵی 2003وه سكاڵای جووتیاره كورده‌كان پشتگوێ خراوه.
عه‌دنان كه‌ركووكی به‌ڵگه‌ی هه‌یه كه به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شد و سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی، ده‌ڕۆنه لای جووتیاری كورد به‌ناوی پێدانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن، به‌هه‌مانشێوه له خه‌ڵكی عه‌ره‌بیش به‌رانبه‌ر پێدانی زه‌وی پاره وه‌ره‌گرن.