نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ له‌ چیای شنگال تونێل لێده‌دات

په‌كه‌كه‌ له‌ چیای شنگال تونێل لێده‌دات

تا ئێستەیش پارتی كرێكارانی كوردستان بە كردەنی دان بە رێككەوتنی شنگال لە نێوان هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دانانێت، ئەو بەهەموو شێوەیەك هەوڵی خۆدزینەوە لە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە دەدات، ئێستەیش پەنای بۆ لێدانی تونێل لە چیای شنگال بردووە.
قاسم دەربۆ، فەرماندەیەكی پێشمەرگەی كوردستان لە شنگال ئاشكرای كرد كە پەكەكە دەستی كردووە بە هەڵكەندنی تونێل لە چیای شنگال، ئەویش بە بەكارهێنانی كرێكار لە خەڵكی ناوچەكە و هێنانی هیتریش لە سووریا لە رێگەی قاچاخەوە، دووپاتی كردەوە كە پەكەكە بۆ هەر سێ مانگ كاركردن بڕی هەزار دۆلاریان پێ دەدات.

دەربۆ روونی كردەوە، تا ئێستەیش هێزە نایاساییەكان لە سەنتەری هەموو شارەدێ و ئاواییەكانی سەر بە شارۆكەی شنگال هەن، هاوكات پەكەكە تەنیا بارەگاكانی خۆی لەناو شنگال چۆڵ كردووە.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان له‌ ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن

ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوا گەورە و میهرەبانمیوانان و ئامادەبووانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *