نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كه‌ركوك..هێزه‌ عێراقییه‌كان سه‌رانه‌ له‌ جووتیارانی كورد وه‌رده‌گرن به‌ناوی پاراستنیان

كه‌ركوك..هێزه‌ عێراقییه‌كان سه‌رانه‌ له‌ جووتیارانی كورد وه‌رده‌گرن به‌ناوی پاراستنیان

به‌رپرسێكی‌ پارتی‌ رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و سوپای عێراق له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و زه‌وی جووتیارانی‌ كورد به‌ عه‌ره‌ب ده‌فرۆشنه‌وه‌.

عه‌دنان كه‌ركووكی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك/ گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، داگیركردنی زه‌وی جووتیارانی كورد له‌ كه‌ركووك له‌لایه‌ن جووتیارانی عه‌ره‌ب به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ڕێگانادرێ‌ جووتیارانی كورد زه‌وییه‌كانیان بچێنن.

دووپاتیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رسێ هێزی سه‌ربازی حه‌شد و سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی پشتیوانی عه‌ره‌بی هاورده‌ ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌دا.

كه‌ركووكی‌ گوتی‌، ته‌واوی ئه‌و سكاڵایانه‌ی جووتیارانی كوردیان پێشكه‌شی دادگاكان كردووه‌، به‌ڵام دادگاكانیش لایه‌نگری جووتیاری عه‌ره‌بن و پرسه‌كه‌یان به‌ سیاسیی كردووه‌.

به‌ گوته‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ پارتی‌ یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌ كه‌ركووك كێشه‌ی له‌سه‌ره‌ له‌ ساڵی‌ 2003وه‌ سكاڵای جووتیاره‌ كورده‌كان پشتگوێ خراوه‌.

عه‌دنان كه‌ركووكی‌ به‌ڵگه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی حه‌شد و سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی، ده‌ڕۆنه‌ لای جووتیاری كورد به‌ناوی‌ پێدانه‌وه‌ی‌ زه‌وییه‌كانیان پاره‌یان لێ‌ وه‌رده‌گرن، به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ عه‌ره‌بیش به‌رانبه‌ر پێدانی‌ زه‌وی‌ پاره‌ وه‌ره‌گرن.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *