نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / باران بارینەکەى ئەمرۆى سلێمانى مەترسی لەسەر ژیانى 30 منداڵ دروست كرد

باران بارینەکەى ئەمرۆى سلێمانى مەترسی لەسەر ژیانى 30 منداڵ دروست كرد

بارانبارینەکەى ئەمرۆى شارى سلێمانى بوەهۆى دروستبونى لافاو لەچەند گەڕەکێک و لەگەڕەکى قڕگەش (30) منداڵ کە بەهۆى لافاوەوە مەترسى لەسەر ژیانیان دروست ببو، لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانیەوە رزگارکران.

رێکارجەمال، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سلێمانى راگەیاند، بەهۆى ئەو شەپۆلە بارانبارینەى ئەمڕۆوە لەچەند شوێنێکى سلێمانى لافاو دروست بوە و ئاو کۆبوەتەوە و لەئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵى پاککردنەوەى ئەو شوێنانەن.

وتیشی، لەگەڕەکى قڕگە تیمەکانیان نزیکەى (30) منداڵیان لە هۆڵێکى یارى کاراتى رزگارکردوە کە بەهۆى دروستبونى لافاوەوە مەترسى لەسەر ژیانیان دروست ببو، هەروەها لەهەمان گەڕەک دو ئۆتۆمبێل کە لافاو بردبونى دەرهێنراونەتەوە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *