نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مامۆستای زانکـۆ : جۆبایدن دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵ ده‌دات هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق لاواز بكات

مامۆستای زانکـۆ : جۆبایدن دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵ ده‌دات هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق لاواز بكات

د. نەوزاد عەبدولڵا ـ مامۆستای زانکـۆ رایگەیاند كێبڕكێیەكی زۆر توند هەبوو لە پرۆسەی هەلبژاردنەكانی ئەمەریكا ،

روونیشیكردەوە كە ترەمپ لە هەندێك دۆسیەی دەرەكی سەركەوتوو بوو ، بەتایبەتی پرۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەندێ مەسەلەی دیكە ، كە لە هەندێ وڵات ناسەقامگیری ناوچەكەی بەخۆوە بینی . راشیگەیاند كە بایدن ئەگەر كورسی دەسەڵاتی وەرگرت ئەوا هەوڵ دەدات لە ئایندە هاوسەنگی هێز لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست پەیرەو بكات ،

وا چاوەڕوان دەكرێت و پێشبینیش دەكرێت بایدن پالپشتی حكومەتی عێراق بكات هەروەها پشتیوانی كورد و سوننە بكات ، هەژموونی ئێران كەم بكات لە ناو عێراق . ئاماژەی بەوەش دا كە جۆبایدن پەیوەندییەكی باشی لە گەڵ كورد هەیە ، بۆیە پێویستە ئەمەریكا پشتیوانی تەواوی هەرێمی كوردستان بكات ، ئەگەری دابەش بوونی عێراقیش بۆ 3 هەرێم ئەگەرێكی زۆرە رووبدات .

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *