نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / دكتۆر سه‌رده‌شت: منداڵانیش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن

دكتۆر سه‌رده‌شت: منداڵانیش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن

دكتۆر سه‌رده‌شت رایگه‌یاند: به‌ نموونه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ منداڵ به‌ڵێ بوونی هه‌یه‌، تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌بن، به‌ڵام منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده‌  تووشی ده‌بێت، به‌ كه‌می نیشانه‌كانی به‌ دیار ده‌كه‌وێت، هه‌یه‌ هه‌ر نیشانه‌ی لێ به‌دیار ناكه‌وێت، به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ تێكه‌ڵ ده‌به‌ن له‌ قوتابخانه‌كان، له‌ رۆژانی رابردووش بینیمان كه‌ ده‌وامی قوتابخانه‌كان هه‌بوو ئه‌ویش پۆڵی یه‌ك و دوو، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر مامۆستاكانیش، ئه‌و تێكه‌ڵاویش بووه‌ هۆی رێژه‌ی زۆری تووشبووان كه‌ به‌ركه‌وتن دروست بوو ڤایرۆسه‌كه‌ی ده‌گواسته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌وانیشی تووش ده‌كرد.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دكتۆر وه‌ئیزا كۆیی به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ منداڵان بۆ گه‌وران هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه‌ منداڵ هۆشیاری نییه‌ له‌ باره‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌ی منداڵ ماسكی یه‌كتریان ده‌گۆرییه‌وه‌ ماسك فرێ ده‌ده‌ن ئێمه‌ش ده‌زانین قوتابخانه‌كان شوێنێكی قه‌ڵه‌باڵغه‌.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *