سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بەبۆنەی بوونی بە سەرۆکی ئەمەریکا دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: “پیرۆزبایی لە بەڕێزان جۆ بایدن و کەمالا هاریس دەکەم”.
دەشڵێت: “بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان. هاوبەشیی و پەیوەندیی نێوان هەردوولامان زۆر گرنگە لە پێناو سەقامگیریی و گەشەپێدانی ناوچەکە”.