راگەیەندراوەکەدا کە لەسەر زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بڵاوکراوەتەوە و لە بەشێکیدا هاتووە “فەڕەنسا بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگای دهۆک کرانە سەر هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە بوونە هۆی گیان لەدەستدانی چەند کەسێک، فەڕەنسا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانییەکان دەکات و هاوسوزی بۆ بریندارەکان دەردەبڕێت”.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا راشیگەیاندووە “هێزە کوردییەکان، هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ، هاوبەشی ئێمەن لە شەڕی دژ بە داعش، فەڕەنسا ئەم هێرشانە ئیدانە دەکات، و ئیدانەی هەر کردەوەیەکی هاوشێوە دەکات کە دژ بە سەروەری و یەکپارچەیی عێراق و هەروەها سەقامگیری هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت”.
لە بەشی کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “هەر بەم بۆنەیەوە، فەڕەنسا ئەوە بە بیر دەخاتەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەژمار دەکرێ”.