نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی وه‌ڵامێكی توندی حزبی شوعی ده‌داته‌وه‌

سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی وه‌ڵامێكی توندی حزبی شوعی ده‌داته‌وه‌

حزبی شیوعیی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بەبێ ئەوەی شەڕفرۆشییەكانی پەكەكە بە هەرێمی كوردستان سەركۆنە بكات، بانگەشەی ئەوەی كردووە كە گوایە كێشەكانی ئێستا لە نێوان پارتی و پەكەكەدایە.
لە بەرامبەردا نەجات حەسەن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، راگەیاند، “ئەو هەڵوێستەی حزبی شیوعی لە راگەیاندراوێكدا نیشانی داوە، شەرمنانەیە، دەبوایە رووی قسەكانیان لە په‌كه‌كه‌ بكەن كە هاتوونەتە سەر هەرێمی كوردستان و كێشە و شەڕ بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەفرۆشن“.
روونیشی كردەوە، حكوومه‌تی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌ خۆی بكات، ”بەداخەوە له‌ كوردستان به‌هۆی بیری ته‌سكی حزبییەوە هه‌وڵ ده‌درێت راستییەكان وەك خۆی نیشان نەدرێت و گوایە بێلایەنن، لە كاتێكدا ئەو حزبانە بەهۆی دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە پارێزراون و ئەگەر پەكەكە باڵا دەست بێت ڕێگە بە كاركردنی هیچ حزبێك نادات“.
سەركردەكەی پارتی جەختی كردەە كە دەبێت پشتیوانی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكان بكرێت، ”نەك لە پێناو بەرژەوەندیی حزبییەوە، راستییەكان ئاوەژوو بكرێت، ئێمه‌ جوگرافیایەكی دیاریكراومان هه‌یه‌، ناكرێت پەكەكە به ‌ناوی كوردایه‌تییەوە به ‌چه‌كه‌وه‌ بێنه‌ نێو هەرێمی كوردستان و كێشە و شەڕ بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بفرۆشن“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *