نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێكبدات

مه‌سرور بارزانی: رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێكبدات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند، “ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه‌ كاری له‌ پێشینه‌مانه‌ و رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك تێكی بدات”.

له‌ تویته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: “ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی هێزه‌كانمان ده‌كه‌م بۆ رێگه‌گرتن له‌و تۆڕه‌ی، كه‌ ویستییان كرده‌وه‌ی توندوتیژی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: “ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه‌ ئه‌ركی له‌ پێشینه‌مانه‌ و رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك تێكی بدات”.

ئه‌مڕۆ دووشەممە، (26ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، ژمارەیەک هێرشی تێکدەرانەی لە هەرێمی کوردستان پووچەڵکردووەتەوە، کە بەشێکیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیلانیان بۆ داڕێژراوە و، ویستوویانە کاری تێکدەرانە بکەن و چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان بەئامانج بکەن”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو: “هەندێک لە پیلانداڕێژەرانی ئەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا هەیە و لەلایەن ئەوانەوە ئاراستەکراون. ئەو کەس و لایەنانەی بڕیار بوو بکرێنە ئامانجی ئەم هێرشە تیرۆریستیيانە، ئاگادارکراونەتەوە و رێکاری پێویستیش، لەپێناو پاراستنی دیپلۆماتکاران و خاوەنکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر”.

لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاریی سێ کەیس ئاشکراکراوە و ئەنجوومەنی ئاسایش لەڕێگەی ئینتەرپوولەوە داوای هاوکاری لە هاوکارە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی لەو کەیسانە تێوەگلاون و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.

کەیسەکان بەگوێره‌ی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێكهاتوون له‌ كه‌یسی په‌لاماردانی كونسوڵخانه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای سه‌ر به‌و وڵاته‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی ده‌كرێته‌ ئامانج و له‌و كه‌یسه‌دا (12) كه‌س گومانلێكراو هه‌ن، كه‌ سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندیان به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

كه‌یسی دووه‌م، كه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پووچه‌ڵیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌شت كه‌س پیلانیان داڕشتووه‌، پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان تیرۆر بکەن و چەندین کاری تووندوتیژی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی لە دهۆک بکەن. له‌ كه‌یسی سێیه‌مدا كه‌ پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی حه‌وت كه‌سییه‌، كه‌ تۆڕە پیلانی کوشتنی بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری و دادوەرێکیان داناوە و، زانیارییان لەگەڵ چەند لایەنێک لەنێویاندا پەکەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *