به‌یانی 27ـی ئۆكتۆبه‌ر ئومێد سه‌باح نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه كۆده‌بێته‌وه.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئازاد تۆفیق به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی سێ شه‌ممه ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات.
نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڕیاره له هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكرێن سه‌ردانی شاره‌كه ده‌كات.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری پێویست سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكات له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.