ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین دۆخى خراپى تێپه‌ڕاندووه تا گه‌یشتووه به‌وه‌ى ئێستە و ناكرێت په‌كه‌كه له‌سه‌ر حسابى هه‌رێم خۆى پێبگه‌یه‌نێت.
سدیق هه‌ورامانى ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ڕاگەیاند، پرسى په‌كه‌كه له هه‌رێمى كوردستان خه‌ریكه درێژە دەکێشێت، دۆخه‌كه به‌جۆرێكه به‌هۆى لێكتێنه‌گه‌شتن گرفتى ناوخۆى دروست كردووه و به‌شداریكردنى ده‌ره‌كیش دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كات، باجى یه‌كه‌می كاره‌كانى په‌كه‌كه‌ش له كوردستان هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچانه ده‌یده‌ن كه نزیكن له سنووره‌كان.
ئه‌وه‌شى گوت، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌هۆى ئه‌و ئاژاوه و كارانه‌وه كه ده‌كرێت، دۆخى سیاسى هه‌رێمى كوردستانیش ئاڵۆزى تێدادروست ده‌بێت و ناسه‌قامگیرى دێته ئاراوه، له لایه‌كیشه‌وه ئه‌و كارانه‌ى په‌كه‌كه ده‌یكات كارى سیاسى خۆى به‌ره‌و پێش نابات، ته‌نها سه‌رئێشه‌ى زیاتر بۆ هه‌رێم دورست ده‌كات.
زیاتر گوتی، په‌كه‌كه به‌و جموجۆڵه‌ى ده‌یكات خۆى ناباته پێشه‌وه، ده‌بێت بیر له هه‌نگاو و چاره‌سه‌رى تر بکەنەوە، به جۆرێك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکەن، له‌وه‌ى كه زیاتر هه‌یه ئاڵۆزى دروست نه‌كه‌ن له‌و به‌ریه‌ككه‌وتنانه‌ى كه له ناوخۆى هه‌رێم دروستى ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى، ناكرێت پێگه‌ى په‌كه‌كه له ناوخۆى هه‌رێم، ببێته ئاڵۆزى بۆ هاونیشتمانیانى، هه‌مووان ده‌زانن هه‌رێمى كوردستان به چه‌ندان كێشه و دۆخى خراپى تێپه‌ڕاندووه تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى ئێستە ده‌بێت ئه‌وانیش رێزی ئه‌وه بگرن كه له هه‌رێم هه‌یه، ناكرێت له‌سه‌ر حسابى هه‌رێم خۆیان بگه‌یه‌ننه ئاستێكى باش.