ئەمڕۆ هەینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی خۆراكه‌وه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووە “ئێمه پابه‌ندین به خۆبژێوی له كوردستان له رێگه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی ئابوورییەوە، تاكو پشتیوانی ته‌واوی جوتیارانمان بكەین”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی له ساڵی رابردوودا 400 هه‌زار نه‌ماممان دابه‌ش كردووه و پاڵپشتی داراییمان بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ره ناوخۆییه‌كان كردووه و هانیان ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له به‌هه‌رمهێنانی زیاتر.