ئاری نانەکەلی
سڵاوێکی گەرم
ھەموومان گوێمان لێ بووە ودەزانین کەلەرۆژە سەختەکاندا بەرپرس و فەرماندەو پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، چەندە دلێرانە رووبەڕووی دوژمن وەستانەوە و بەرگریان دەکرد . من دڵنیام ئەو خیانەتە گەورەیەی کەلە ١٦ ی ئۆکتۆبەر کرا لەلایەن چەند کەسانێکی خۆ فرۆشەوە، ئەو رۆژە بەرۆژی شووم و خیانەت و ناپاکی دەرھەق بە کەرکووکبو پێشمەرگە و گەلی کوردستان کرا.پشتیان لە گـــــەل و خاک کرد بە بەرنامەو پلانی دۆژمنان وناحەزان
دەزانم ئێستا ئازارتان دەدات و پێچەوانەی ئەو پرەنسیپە جوانانەی ئێوەیەو بە ھیچ جۆرێ برواناکرێ کە ئێوە لەگەڵ ئەم جۆرە رەفتارەبن، ئێوە سەیرکەن کە ئاڵای کوردستان لەکەرکووک و شوێنەکانی تر دێتە خوارەوە چەندە پێکەوە وەکو کورد ئازاردە چێژین . سەیرکەن کەھەندێ خەڵکی بەرەڵاو ھەرچی و پەرچی شارکانی باشوورو ناوەراستی عێراق ھاتن بەپۆ ستاڵی رەشیان بەسەر ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا کەوتن و وێنەی پەیکەری پێشمەرگە، کە ئاڵای کوردستانی بەدەستەوە بوو ھێنایانە خوارەوە . ئەنجامەکەی کەرکووک و ناوچەکانی تر کە بەخوێنی سەدان پێشمەرگە فەرماندەی یەکێتی و پارتی رزگار کرا بوو لەدەستی داعش ، بەئاسانی خیانەتکاران خستیانە بەردەستی داگیرکەران
جگە لەوەش خۆفرۆشان بەنیاز بوون ، داگیر کەران بەرەو ھەولێر و شارەکانی کورستانیش بێنن
ئەگەر بەرگریکردنی ھێزی پێشمەرگە نەبووایە ئێستا عەسایبی ئەھلی حق و یوسف کلابی و ھەموو کلابیەکانی تر و حسن پلایس و ھەموو پلایسچییەکانی تر لەشارەکانی کوردستان دەسوورانەوە
بەڕێزان تکایە زەمیرو ویژدانتان بجوڵێنن و لەھەر ھەڵبژاردنێک کەدێتە پێش سزای ئەو خۆفرۆشانە بدەن و یەکێتیەکەی خۆتان کەبەخوێن دروست بووە مەیدەنە دەستی خائینان و خۆفرۆشان
ھەموو کوردێکی شەرەفمەند و بەھەڵوێست شەرم لەخۆی دەکاتەوە کەقسەکانی حەشدی شعبى و بەشێک لە سەرکردە سیاسیەکانی قین لە دڵ بەرامبەر بە کورد دەبیستێ کە چۆن بەشان باڵی ئەو خیاتکارانە ھەڵدەدەن و دەست خۆشیان لێ دەکەن ،،
دروود بۆ گیانی پیرۆزی سەرجەم شەھیدان
سڵاو لە پێشمەرگە
بژی کورد و کوردستان و
نەفرەت لە خائینان