نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاندێکی حكومه‌تی هەرێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

شاندێکی حكومه‌تی هەرێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

بڕیاره‌ سبه‌ی یەکشەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ستراتیژییەتی بودجە بچێتە بەغدا، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی داراییش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.

پەروین نووری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، کە ئەندامی شاندەکەیە رایگه‌یاندووه‌، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە دەچنە بەغدا و  رۆژی دووشەممە بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیژییەتی بودجە دەکەن، کە بە سەرۆکایەتی د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی بەڕێوەدەچێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆدەکرێت لەبارەی ستراتیژیەتی بودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2021 و 2022 و 2023، کە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێک لە عێراقی فیدرال بەشداردەبێت لە داڕشتنی سراتیژییەتی بودجەی ئەو سێ ساڵەدا.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *