له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان باشتر بكرێن بۆ ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان ئۆپۆزسیۆنی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك سیسته‌مێكی رێكخراو هیچیان له‌و ئاسته‌دا نین كه ببنه جێگره‌وه بۆ پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێستاش ریفراندۆم بكرێته‌وه من ده‌چم ده‌نگی بۆ ده‌ده‌م و، ریفراندۆم مافێكی سروشتی هه‌ر كوردێكه له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.