نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: برایەکی لاهوور جەنگی زێڕێکی زۆر بە نایاسایی هاوردە دەکات

بەپەلە: برایەکی لاهوور جەنگی زێڕێکی زۆر بە نایاسایی هاوردە دەکات

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان گواستنەوەی نایاسایی زێڕی لە لایەن بەرپرسێكی باڵای ئەمنی و دەستڕۆیشتووی سلێمانی ئاشكرا كرد.

سەعید هەركی جێگری سەرۆكی لێژنەی دەسپاكیی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە بەرپرسێكی باڵای ئەمنی و دەستڕۆیشتووی سلێمانی، بە فڕۆكەیەكی تایبەت و لە ڕێگەی بەشی VIPی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بە شێوەیەكی نایاسایی و دوور لە تۆمارە فەرمییەكان، زێڕی بازرگانانی هەرێمی كوردستان و ئەو زێڕەی بە نایاسایی لە ئێران و باشووری عێراقەوە دێت، بۆ توركیا دەگوازێتەوە و بە پێچەوانەشەوە خشڵ و زێڕی ئامادەكراو هاوردە دەكات.

تەنانەت ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە زێڕەكە لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتییەوە دەگوازرێتەوە، لە كاتی گەیشتنی فڕۆكەكەدا سەرجەم فەرمانبەرانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە شوێنی فڕۆكەكە دوور دەخرێنەوە و تەنیا تیمێكی تایبەتی سەر بەو گرووپە دەمێنێتەوە.

ئەو ئەندامەی لێژنەی دەسپاكیی پەرلەمان، جەختی لەوە كردووەتەوە كە لە ماوەیەكی نزیكدا بەدواداچوونێكی ورد لەمبارەیەوە دەكەن و ئەنجامەكەی بۆ ڕای گشتی دەخەنەڕوو.

سەرچاوەیەكی تایبەتەوە ، ئەو بەرپرسە ئەمنییەی سلێمانی كە زێڕ و خشڵەكان بە نایاسایی دەگوازێتەوە، پۆڵاد جەنگی فەرماندەی دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و برای لاهوور جەنگییە، لە كاتی جێبەجێكردنی پرۆسەی گواستنەوەكەش، تیمێكی تایبەتی سەر بە پۆڵاد جەنگی دەچنە نێو فڕۆكەخانەی سلێمانی و تا بەڕێكردنی فڕۆكە تایبەتەكە، ئەركی ڕاییكردنی كاروبارەكانی شوێنەكانی دەوروبەری فڕۆكە تایبەتەكە لە ئەستۆ دەگرن

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *