نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: كاتی گێشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ ئاشكرابوو

به‌په‌له‌: كاتی گێشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ ئاشكرابوو

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای دەگەیەنێت، ڕێككەوتنی 15ـی ئاب وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت و هیچ كێشەیەكی نییە.

ئەمڕۆ شەموو 19ـی ئەیلوول، شێروان میرزا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،ڕاگەیاند، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا كە لە 15ـی ئاب ڕاگەیەنرا، وەك خۆی جێبەجێ‌ دەكرێت و بەشێكە لە بودجەی ساڵی 2020.

ئەندامەكەی ئەنجوومەن گوتی، ناردنی 320 ملیارەكە بۆ سێ‌ مانگە و لەگەڵ پەسەندكردنی بودجە، ئەوا ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان بەپێی پڕۆژەیاسای بودجە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، ناردنی ئەو بەشەی ئێستە بەڕێككەوتن بڕیاری لەسەر دراوە، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی عێراق پێوەستە، هەر كاتێك عێراق مووچەی خۆی دابەش بكات، ئەوا بەشە مووچەكەی هەرێمی كوردستانیش دەنێرێت.

ڕوونی كردەوە، پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیە عێراق دەست بكات بە دابەشكردنی مووچە و بەشەكەی هەرێمی كوردستانیش بنێرێت.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *