نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی فەڕەنسا کۆبوونەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی فەڕەنسا کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر-ی پایتەختی هەرێمی کوردستان و پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیشدا بەشێک لە وردەکاریی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد.

کەمێک پێش ئێستاش فلۆرانس پارلی گەیشتە لای مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *