نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌بیری ڕێبوار كه‌ریم ده‌هێندرێته‌وه‌ حزبێكیان بۆ پۆست فرۆشت

به‌بیری ڕێبوار كه‌ریم ده‌هێندرێته‌وه‌ حزبێكیان بۆ پۆست فرۆشت

ئەندامێكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی پەرلەمانتارێكی كوردی عێراقچی دەداتەوە و وەبیری دێنێتەوە كە ئەوان لە پێناو پۆست، حزبێكیان فرۆشتووە.
لە بەرامبەردا زیاد حوسێن، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی راگەیاند: “با ڕێبوار كەریم بەبیری بێتەوە، ئەو و ئاغاكەی، خۆیان و ده‌نگده‌رانیان فرۆشت بۆ پۆست، كه‌سانی وه‌ك ئەو ده‌نگی خه‌ڵكی سلێمانییان فریودا و پێی چوونە بەغدا و دواتریش بۆ پۆست حزبەكەیان هەڵوەشاندەوە و چوونە نێو حزبێكیتر. بۆیە هەموو كەس باسی پله‌ و پۆست بكات، هەقە ڕێبوار كەریم شەرم بكات باسی بكات“.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەو كارەی ڕێبوار كەریم و بەرپرسەكەی و گرووپەكەی كردوویانە لە هەڵوەشاندنەوەی حزبێك لە پێناو پۆست، پێشتر لە كوردستاندا نەكراوە. گوتیشی: ”ئەگەر بەرپرسانی كورد داوای پۆست لە بەغدا بكەن، ئەوان بە مەمنونییەوە پۆست بە كورد دەدەن بۆ ئەوەی دۆسیە سەرەكییەكە بیر نیشتمانپەروەرەكانی كوردستان ببەنەوە، ئەی كەواتە بۆچی تا ئێستا سەدان پۆستی پشكی كورد لە بەغدا پڕنەكراوەتەوە؟“.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *