نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌م هاوڵاتییانی شنگال ده‌كات

به‌په‌له‌: په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌م هاوڵاتییانی شنگال ده‌كات

ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناڕەزایەتییەكانی ئێزدی ڕای دەگەیەنێت، دوای خۆپێشاندانی ژمارەیەك لە هاووڵاتی ئێزدی لە سنووری شنگال دژی پەكەكە ئێستە هەڕەشەی كوشتنیان لێ‌ دەكرێت.

ئۆران سلێمان ئەندامی ئەنجوومەنی ناڕازییەكانی ئێزدی لە پەكەكە ،ڕاگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە هەڕەشە لەو كەسانە دەكرێت کە هەفتەی ڕابردوو خۆپیشاندانیان دژی پەكەكە ئەنجام دابوو.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی ناڕەزایەتی ئێزدییەكان دژی پەكەكە گوتی، چوار كەسمان بۆ چارەسەری كێشەكان چوونەتە لای پەكەكە كە زیاتر لە 12 مێرمنداڵمان ڕفێنراوە و لای ئەوانە، داوای گەڕانەوەمان كردووە كەچی هەڕەشەی كوشتنیان لێكردوون.

باسی لەوەشكرد، لە ئێستە هەڕەشەی كوشتن لەو كەسانە دەكرێت کە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكانی هەفتەی ڕابردووی شنگالیان كردبوو و داوایان لێكراوە لەو سنوورە هیچ چالاكییەكیان نەبێت.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *