نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری دەدات

هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت تەنها وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردنی هەیە لە شێواز و نوسینی سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل نەک (دوكانی كه‌مالیات) 
له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی کردەوە، ماوه‌یه‌كه‌ تێبینی ده‌كرێت هه‌ندێك شۆفێر ده‌ستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌كه‌ن و شێوه‌ و نوسینه‌كانی سه‌ری ده‌گۆڕن و ده‌یكه‌ن به‌زمانی ئینگلیزی، ئه‌وەش سه‌رپێچیه‌ له‌یاسا و سزای یه‌ك ملیۆن دیناره‌.

 راشیده‌گه‌یه‌نن تاكه‌ شوێن كه‌ رێگاپێدراوه‌ بۆ ده‌ستكاری تابلۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ نه‌ك دوكانی كه‌مالیاتێك و ئه‌و وێنانه‌شی كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ سزا دراون، نیشانه‌ی گلدانه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان.

هاتووچۆی هه‌ولێر  داوا له‌ شۆفێرانیش دەکات كه‌ خۆیان له‌ سه‌رپێچی گۆڕینی تابلۆكانیان به‌دوربگرن، بۆئه‌وه‌ی توشی ئه‌و سزایه‌ نه‌بنه‌وه‌.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *