نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / ئێوە هیچ جیاوازیتان نیە لەگەڵ داهێنەرە گەورەکان

ئێوە هیچ جیاوازیتان نیە لەگەڵ داهێنەرە گەورەکان

هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی وەستاند ،بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە گەنجی وڵاتەکەم زیاتر گەشەیان کرد و بوونە خاوەن کاری خۆیان,
هەمیشە هەوڵم داوە بە بچوکترین و کەمترین شێوەش بێت یارمەتی و هاوکاری ئەو گەنجانەی ووڵاتەکەم بکەم کە هەوڵیان داوە ببنە خاوەن کاری خۆیان و لەسەر توانا و ووزەی خۆیان بوەستن. گەنجان دینەنمۆی پێشکەوتن و سەرکەوتنی وڵاتن. ئێوە دەتوانن وڵات ئاوەدان بکەنەوەو بیبوژێننەوە، و ئەو کەم و کوڕیانەی کە لە ڕێژەی بەرهەمهێنان هەمانە پڕیان بکەنەوە،
(گۆڤار) یەکێکە لەو گەنجانەی کە دەرچووی بەشی ئەندازیاریە لە زانکۆی کوردستان هەولێر، سەرەتا پێویستیەکانی ماڵی خۆی وای لێکرد کە خۆی فێری دارتاشی بکات لە ماڵەکەی خۆیدا ، پاشان ئەمە بووە سەرەتایەک بۆ دامەزراندنی کارێکی بچووکی خۆی بە ناوی (دارخانە) بەڵام بە تێڕوانینێکی فراوان بۆ داهاتوو.
جیێ دەستخۆشی دەبێت کە ئەم بابەتە بچێتە پلانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کە بتوانێت بە هەموو تواناییەکیەوە هاوکاری ئەوگەنجانە بکات، سەرەتا بە دامەزراندنی سەندیکایەک تایبەت بە خۆیان بۆ کۆکردنەوەو گەڵالە کردنی هەموو ئەو بیرکردنەوە سەردەمیانەی کە گەنجان لە بواری کار هەیانە پەیوەست بە ژینگەی کوردستانەوە، و پاشان دابین کردنی پاڵپشتی دارای یاخود بۆشاییەکی زەوی بۆ کارکردن تیایدا.
با هەمووان بەژدار بین لە هاندان و پشتیوانی کردنی گەنجان و لاوانی کوردستان، لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمی خۆماڵی لانی کەم بە ووشەیەکیش بێت.

د.شیرین فواد معصوم

بەپەلە

بەدران حەبیب: هەڵبژاردنی گشتی مەکەن و 100 کەس بەڕێککەوتن بکەنە پەرلەمانتار

بەدران حەبیب نوسەری گەورەی کورد دەڵێ:ئەم هەڵبژاردنە گشتییەی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان، دیار نییە ئەم گەلە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *