نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: هاوڵاتیانی چه‌ند گونێك په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاواره‌بین له‌ماڵه‌كانمان

به‌په‌له‌: هاوڵاتیانی چه‌ند گونێك په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاواره‌بین له‌ماڵه‌كانمان

چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەی شینكایەتی سەر بە شارۆكەی ماوەت، ڕێگری لە هاووڵاتییانی گوندەكان دەكەن كە مۆبایلی زیرەك و كامێرا بەكار بێنن، ڕێگەیش نادەن خەڵك چەك بۆ پارێزگاری لە خۆیان بەكار بێنن.

مەحموود حوسێن، دانیشتووی گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شینكایەتی لە شارۆكەی ماوەت، ڕاگەیاند، پژاك و پەكەكە لە سنووری گوندەكانی قامیش و گەڵاڵە و ناوچەی شینكایەتی، دەسەڵاتدار خۆیانن و ئازادی خەڵكیان پێشێل كردووە.

زیاتر گوتی، هیچ كەسێك بۆی نییە مۆبایلی زیرەك و كامێرا بەكار بێنێ، هەروەك هەڵگرتنی چەكیش بۆ پارێزگاریكردن لە خۆت قەدەغەیە، بە گوتەی ئەو هاووڵاتییە لە مەترسی بۆردمان و بوونی چەكدارانی پەكەكەو پژاك، بەشێك لە گوندەكانی شینكایەتی چۆڵیان كردووە، لەوانە زەروون، بەرگورد، سەفرە دوو ماڵی لێماوە، ئەمەیش مەبەستی پەكەكە و پژاكە تا هەر خۆیان فەرمانڕەوا بن.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *