نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماموستایه‌كی زانكۆ داهاتی سلێمانی بۆ په‌یجه‌ جنێوفرۆشه‌كانی لاهوور جه‌نگی ده‌بێت

ماموستایه‌كی زانكۆ داهاتی سلێمانی بۆ په‌یجه‌ جنێوفرۆشه‌كانی لاهوور جه‌نگی ده‌بێت

مامۆستایەكی زانكۆ بە توندی ڕەخنەی لە شێوازی كاركردنی لاهوور جەنگی و تاقمە خۆفرۆشەكەی گرت و ئاشكرای كرد كە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن، ”سلێمانی تووشی ئاژاوەیەكی گەورە دەكەن.

لە بەرامبەردا د. جەزا چنگیانی، مامۆستای زانكۆ لە ڕووسیا كە خەڵكی شاری سلێمانییە، راگەیاند، لاهوور جەنگی و تاقمە خۆفرۆشەكەی بە شێوەیەك كار دەكەن كە دوور نییە سلێمانی بەرەو هەڵدێر ببەن، ”لە لایەكەوە بەپێی كاری چەتەیی خۆیان، دەستیان بەسەر خاڵە سنوورییەكاندا گرتووە، لە لایەكی دیكەوە داهاتی سلێمانی بۆ په‌یجە جنێوفرۆش و سیخوڕییەكانیان و كەسانێكی پیاوكوژ خەرج دەكەن، دەشیانەوێت لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پارەیان بۆ خەرج بكرێت.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ پێیوایە كە لاهوور جەنگی كەسانێكی لە گرووپە خۆفرۆشەكەی ناردووەتە پەرلەمان و ئەو فاشیلانە بەردەوام هەوڵی ناشرینكردنی سیاسەت و حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان دەدەن.

جەزا چنگیانی جەختی كردەوە كە تاقمەكەی لاهوور جەنگی لە لایەكەوە هانی خۆپیشاندان دەدەن، لە لایەكی دیكەشەوە خۆیان بە بەشێك لە حزبێك دادەنێن كە لە حكوومەت بەشدارە. بۆیە بە دووری نەزانی، ”وەك چۆن كەركووكیان هەرزانفرۆش كرد، سلێمانیش بەو دەردە ببەن.

لە كۆتاییشدا ئەو مامۆستایەی زانكۆ نەیشاردەوە كە بەهۆی كارەكانی تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور جەنگییەوە، سلێمانی تووشی ئاژاوەیەكی گەورە دەكرد.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *