نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی گەلی لوبنان كرد

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی گەلی لوبنان كرد

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی گەلی لوبنان كرد، ئەمەش بە هۆی تەقینەوە گەورەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەیروتی هەژاند.


سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامەكەی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوكردووەتەوە و تیایدا نووسیویەتی “هاوخەمیمان بۆ هەموو ئەوانەی لە تەقینەوەکەی بەیرووت زەرەرمەند بوون. حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ گەلی لوبنان لەم کاتە سەختانەدا دووپات دەکاتەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییان دەکەین”.


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەكی گەورە بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *