نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رۆب وۆڵەر کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.


لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ کرا.


سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا.


سەرۆکی حکوومەت هەروەها پیرۆزباییشی لە ستیڤن فەیگن کۆنسوڵی پێشووی ئەمریکا لە ھەرێم کرد بە بۆنەی ئەرکی تازەی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.


کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی ئابووریدا، بە تایبەتی لە بواری وزە و کشتوکاڵدا.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *