لیوایه‌كی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر ئه‌وانه‌ی ئێسته به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌شایه‌ری گوایه پارێزگاریی له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن، پێشتر داعش بوون.
لیوا حه‌مه ڕێگر فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك، راگه‌یاند، ئێسته كه‌ركووك له دۆخێكی زۆر خراپدایه، چونكه لایه‌نی ته‌ناهی و ئاسایشی خراپه و هاووڵاتییانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین، كه‌ركووك له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بێ خاوه‌ن بووه.
ڕوونی كرده‌وه، كۆمه‌ڵێك میلیشیای جۆراوجۆر له كه‌ركووكدا هه‌ن، هه‌ر ئه‌و هێزانه به ده‌یان جار چوونه‌ته سه‌ر هاووڵاتییانی شاره‌كه به‌گشتی و كورده‌كان به‌تایبه‌تی، خه‌ڵكیان ڕفاندووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن عه‌ره‌بی هاورده بهێنرێته‌وه ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ده‌ركردنی دێهاته كورده‌كان ده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و هێزانه ده‌یكه‌ن كه گوایه كه‌ركووك ده‌پارێزن.
به‌پێی قسه‌كانی لیوا حه‌مه ڕێگر، داعش ئه‌وه‌نده زۆر نییه تا مه‌ترسیی له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست بكات، هه‌ر ئه‌وانه‌ی ئێسته گوایه پارێزگاری له كه‌ركووك ده‌كه‌ن به ناوی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایه‌ره‌وه، پێشتر داعش بوون، چه‌ك و ئۆتۆمبێلیان پێیه، له نه‌بوونی پێشمه‌رگه كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر پاشه‌كشه‌ی پێ كرا، كاری تێكده‌ری ده‌كه‌ن.