سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتایی بە كۆبوونەوەكەی هێنا، بەبێ ئەوەی هیچ وێنە یان بەیاننامەیەكی كۆتایی كۆبوونەوەكە بڵاو بكاتەوە.
١٧ ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، بەڵام هەرچەندە میدیاكانی یەكێتی و میدیای سەر بە خیانەتكارانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتی ڕەتیان كردبووەوە ئەو ژمارەیەی سەركردایەتیی حزبەكە تووشی كۆرۆنا بووبن، بەڵام بڵاونەكردنەوەی وێنەكانی كۆبوونەوە، دوورنییە بەهۆی تووشبوونی ئەو ژمارەیەی سەركردایەتیی یەكێتی بێت بە كۆرۆنا.
لەمبارەیەوە مه‌لا شێخه، ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی،راگەیاند، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی هه‌بووه، ” زۆر ئاگاداری ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووم، ئاساییه كه وێنه بڵاو نه‌كرێته‌وه.
لەبارەی ئەوەی ئاخۆ بەهۆی تووشبوونی سەركردایەتیی یەكێتی بە كۆرۆنا وێنەكان بڵاو نەكراونەتەوە، مەلا شێخە گوتی: “باوەڕ ناكەم بەم هۆكارە بێت، ئەگەر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی تووشی كۆرۆنا ببێت، خۆی نایه‌ته كۆبوونه‌وه‌كه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ش له شوێنێكی فراوان ده‌كرێت و خۆیان ده‌پارێزن”.
هەر لەمبارەیەوە نەسڕوڵا سورچی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یەكێتی،خۆی مه‌منوعه كۆبوونه‌وه بكرێت، چوار كۆبوونه‌وه كراوه و وێنه بڵاو نەكراونەتەوە.
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له: یه‌كێتی وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڵاو ناكاته‌وه
بەپەلە
مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …