نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سۆران عومه‌ر له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌به‌

به‌په‌له‌: سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سۆران عومه‌ر له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌به‌

ڕێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆی په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی بۆ سۆران عومه‌ر و داوای لێده‌كات له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت.

به‌پێ ئه‌و نوسراوه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، نێردراوه‌ بۆ نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی سلێمانی كردووه‌ تێدا هاتووه‌، سۆران عومه‌ر ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ بڕواته‌ به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قای هه‌ولێر.
دیوانی په‌رله‌مان داوا له‌ نوسینگه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات سۆران عومه‌ر ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ و له‌ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌.

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان رایگەیاند: ئەو بەڵگانە پێمان دەڵێن لە بنەماوە سەرۆكی پەرلەمان باوەڕی بە ‌هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە چوار نەبو، هەر بۆیە لە وەقاییعی كوردستانیش بڵاوینەكردۆتەو.

دەركەوت سەرۆكی پەرلەمان لە یارییەكی نایاسایی و ناسیاسیدا، بەڕێگەی نایاسایی هاوكار بو كە پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر لابرێت.

ئەوەشی خستەڕو، “بەداخەوە دەركەوت سەرۆكی پەرلەمان لە یارییەكی نایاسایی و ناسیاسیدا، بەڕێگەی نایاسایی هاوكار بو كە پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر لابرێت، لەلایەكی ترەوە بەناوی شكۆی پەرلەمانەوە دوو مانگ پەرلەمانیشی پەكخست، دواتر نوسراوێكی دەركرد و ناوی نا گێڕانەوەی پارێزبەندی بۆ سۆران عومەر و وەك دەسكەوتێك بۆخۆی بەكاری هێنا! كەچی تازە دەچێتەوە سەر ئەو خاڵەی كە لە (7-5-2020) پارێزبەندی هەڵگیراوەو لەرێگەی سەرۆكی دیوانەوە پاڵپشت بەو بڕیارەی بەنایاسایی ناوی دەبرد داوادەكات سۆران عومەر وەك تۆمەتبار لەبنكەی پۆلیس ئامادەبێت

بەپەلە

له‌ هه‌ولێره‌وه‌ دووله‌ت بونی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌ندرا

له‌ په‌یامێكدا ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوك به‌یان نامه‌یه‌كی له‌ ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی خۆیدا بڵاوكرده‌وه‌ ده‌ڵێ، حزب …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *