
«چرکە» دانوستاندنی شاسوار و بافڵ لەسەر دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
لە زانیارییەکی تایبەت و ئاشکراکراودا، دانوستاندن و هەماهەنگیی ژێربەژێری نێوان شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە چارەنووس و سزادانی لاهور شێخ جەنگی دەردەکەوێت.
کاوە عەبدولقادر حەسەن، ئەندامێکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ «چرکە» ڕایگەیاند؛ لە کۆبوونەوە و دانوستانەکانی پێشتری نێوان شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی، بە شێوەیەکی تایبەت تاوتوێی پرسی دادگاییکردن و چۆنیەتیی سزادانی لاهور شێخ جەنگی کراوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، لە شێوازی گفتوگۆکاندا شاسوار عەبدولواحید پێشنیاری ڕاستەوخۆی کردووە و پێی باش بووە کە لاهور شێخ جەنگی بۆ ماوەی (٥ بۆ ۱۰) ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت. لە بەرامبەردا، بافڵ تاڵەبانی هاوڕا بووە و پشتگیریی تەواوی لەو بڕیار و پێشنیارەی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کردووە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە